ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئەرێنی بووە و لەسەر پۆستەکانی بەغدا و هەرێم دەگەنە ئەنجام.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، پۆڵا سیروان، ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی وتی، کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی لە کەشوهەوایەکی باشدا بەڕێوەچووە، لێکتێگەیشتن هەبووە و هێشتا بابەتی دیکە ماوە گفتوگۆی لەبارەوە بکەن.
وتیشی، کورد
پێویستە ناوماڵی خۆی کۆبکاتەوە و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان دوانەخرێت، بۆ
ئەوەی لەم بارودۆخە ناهەموارەدا پێگەیەکی بەهێزی هەبێت و بتوانێت داکۆکی بکات لە
مافەکانی، پارتی و یەکێتی وەک هێزی سەرەکی پێویستە هەنگاوی جدی بنێن و کێشەکان
چارەسەر بکەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەرکات کۆبوونەوەکان گەیشتنە ئەنجام بۆ رای گشتی رادەگەیەنرێت،
کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن و لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی دیکە دەکرێت و
لەسەر سەرجەم بابەتەکان گفتوگۆی زیاتر دەکرێت.
لەبارەی
یەکلاییکردنەوەی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ وتی: "ئەوەی لای یەکێتی گرنگە پۆست
نییە و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت".
لەبارەی پۆستی
سەرۆک کۆمار وتیشی: "بابەتێکی گرنگە بۆ کورد و پێویستە ئەم بابەتە یەکلایی
بکرێتەوە، بەیەکەوە بە یەک کاندیدی هاوبەش بچنە بەغدا، کە ئەمە بۆ پێگەی کورد
گرنگە لە بەغدا، گرنگە کورد بتوانێت کێشەی خۆی چارەسەر بکات و یەک کاندیدی هەبێت
بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار".