سەردێڕ:

ناسەقامگیری کەشوهەوا بەردەوامی دەبێت؛ باران دەبارێت

PM:01:07:12/02/2026

3756 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، ئه‌مڕۆ بەگشتی ناسەقامگیری کەشی ناوچەکە بەردەوامی دەبێت بۆیە ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەیەک لە ماوەیەکی کەم دروست بێت و باران ببارێت، سبه‌ینێش ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام نیمچە هەور و لە هەندێك کاتدا هەوری تەواو دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم وتی، بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور و هەندێك ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕ پچڕ بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێ کاتدا، سەنتەری پاڕێزگاکان تەنها پارێزگای سلێمانی و دهۆک ئەگەری نمە بارانێکی کەمی هەیەبەگشتی ناسەقامگیری کەشی ناوچەکە بەردەوامی دەبێت بۆیە ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەیەک لە ماوەیەکی کەم دروست ببێت و باران بارین ببێت لەسەر ئەو ناوچەیە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام نیمچە هەور و لە هەندێك کاتدا هەوری تەواو دەبێت, ئەگەری باران لە هەندێك کاتدا لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە شێوەی نمەباران و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت، سەنتەری پارێزگاکان بەردەوام ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت.

باسی لەوەشکرد، سبەی ئەگەری زیادبونی باران لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە هەندێك کات ئەگەری لێزمەباران هەیە و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

سلێمانی: ١٦ پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٨ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٣ سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٨ پلەی سیلیزی

+++

هەڵەچن

هەڵەچنی ڕێزمانی کوردی

١سەرهێڵ


کەشناسی دەڵێت، ئه‌مڕۆ بەگشتی ناسەقامگیریی کەشی ناوچەکە بەردەوامی دەبێت، بۆیە ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەیەک لە ماوەیەکی کەمدا دروست بێت و بارانبارین بێت. سبه‌ینێش ئاسمانی هەرێم بەگشتی بەردەوام نیمچەهەور و لە هەندێک کاتدا هەوری تەواو دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم وتی,بەگشتی ئاسمان نیمچەهەور و هەندێک ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕپچڕ بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا. لە سەنتەری پاڕێزگاکان تەنها پارێزگای سلێمانی و دهۆک ئەگەری نمەبارانێکی کەمی هەیە. بەگشتی ناسەقامگیریی کەشی ناوچەکە بەردەوامی دەبێت، بۆیە ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەیەک لە ماوەیەکی کەمدا دروست ببێت و بارانبارین ببێت لەسەر ئەو ناوچەیە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسمانی هەرێم بەگشتی بەردەوام نیمچەهەور و لە هەندێک کاتدا هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری باران لە هەندێک کاتدا لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بەشێوەی نمەباران و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئاستی دابارین زیاتر دەبێت، سەنتەری پارێزگاکان بەردەوام ئاسمانی نیمچەهەور دەبێت.

باسی لەوەشکرد، سبەی ئەگەری زیادبوونی باران لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە، هەندێک کات ئەگەری لێزمەباران هەیە و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

سلێمانی: ١٦ پلەی سیلیزی

هەولێر: ١٨ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١٣ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٦ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٧ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٧ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ١٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ١٨ پلەی سیلیزی













گەلەری