سەردێڕ:

دابەشکردنی مووچە بەردەوامە؛ لە بەشێکی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم کێشە دروستبووە

PM:12:33:12/02/2026

1136 جار خوێندراوەتەوە

دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و لە بەشێکی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم کێشە بۆ مووچەخۆران دروستبووە، بەگوێرەی خشتەی دارایش بڕیارە تا رۆژی شەممە سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەربگرن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، کێشە لە ئەی تی ئێمەکانی مووچەخۆران دروستبووە و ئەوەش ئاستەنگیی زیاتری بۆ مووچەخۆران دروستکردووە لەکاتی مووچەکانیاندا.

بەپێی خشتەی دارایی هەرێم بڕیارە ئەمڕۆ، دەستەیمافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و وەبەرهێنان. دەستەی ژینگە و دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و چاودێریی دارایی و خاوەن پێداویستیی تایبەت. وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و دارایی و ناوخۆ و داد. ئەنجوومەنی دادوەری و وەزارەتی پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی.وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و گواستنەوە و کشتوکاڵ.پاشانوەزارەتەکانی شارەوانی و کاروباری کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و کارەبا. هەروەها وەزارەتی ئەوقاف و هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن. سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی هەرێمیش رۆژی پێنجشەممە دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

هەروەها سبەینێش، هەریەک لە وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان و یەکەی ٧٠ و ٨٠ ، پۆلیس و ئەنجومەنی ئاسایش مووچەکەنیان وەردەگرن.

 













گەلەری