سەردێڕ:

دەوامی فەرمانگە حکومییەکان کەمکرایەوە

PM:12:23:12/02/2026

1316 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، رێنماییان دەرکردووە کە لە مانگی رەمەزاندا یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگە حکومییەکان کەمبکرێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئەمینداریەتیی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتی، رێنماییان دەرکردووە، کە لە مانگی رەمەزاندا یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی لە سەرجەم وەزارەتەکان کەمبکرێتەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.

وتیشی، دەسەڵات دەدات بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لە سەرەتا یان کۆتایی رۆژەکە، ئەو کاتژمێرە کەمبکرێتەوە و ئەم رێنماییە دەرکراوە لەسەر بنەمای بڕگەی ٤ـی بڕیارنامەی ژمارە ١٢٨ـی ساڵی ٢٠٢٥ی ئەنجومەنی وەزیران.













گەلەری