سەردێڕ:

عوممان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

AM:11:37:12/02/2026

1692 جار خوێندراوەتەوە

سەڵتەنەتی عوممان وەک یەکەم وڵاتی ئیسلامی، بە شێوەیەکی فەرمی پێنجشەممەی داهاتووی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، لیژنەی بینینی مانگ لە سەڵتەنەتی عوممان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، بینینی مانگ بە هەموو شێوەیەک ئەستەمە، هەر بۆیە بڕیاردرا رۆژی چوارشەممە ١٨ـی مانگ، وەک تەواوکەر و کۆتا رۆژی مانگی شەعبان دەستنیشان بکرێ و رۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە ١٩ـی مانگ، یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان بێت لەو وڵاتە.

هاوکات ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، کە بەهۆی دوورکەوتنەوەی مانگ و بارودۆخی فەلەکی، وا پێشبینیدەکرێت رۆژی چوارشەممە ١٨ـی مانگ کۆتا رۆژی مانگی شەعبان بێت و رۆژی پێنجشەممە ١٩ـی مانگ لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی ببێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.

 













گەلەری