سەردێڕ:

بەهای زێڕ دابەزی؛ بزانە بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:29:12/02/2026

1244 جار خوێندراوەتەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٩٩ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەهای هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە پێنج ھەزار و ٥٩ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٩٤٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٩٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە یەک ملیۆن و ١٥٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ملیۆنێک و ٢٥٥ هەزار دینارە













گەلەری