AM:09:25:12/02/2026
1176 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە دۆخی گشتیی عێراق و پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە.
محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیکی کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی عێراق و پێشکەوتنی لێکتێگەیشتن و دیالۆگەکانی نێوان هێزە نیشتمانییەکان بۆ جێبەجێکردنی مەرجە دەستوورییەکان.
لە
کۆبوونەوەکەدا هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان و هەوڵە دەرەکییەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی
سیاسی کە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار لە پەرلەمان تەواو بکات باسکرا، و گرنگیی
بەردەوامبوونی ئەو هەوڵانە بە ئەو مەرجە دەستووریانەی کە ماونەتەوە دووپاتکرایەوە.
هەروەها
باس لە پابەندبوونی بەردەوامیی حکومەت کرا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی
خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و بەهێزکردنی زیاتری ئابووریی نیشتمانی.