سەردێڕ:

قائیمقامیەتی دوکان داوا لە شۆفێران دەکات ئەم رێگایە بەکارنەهێنن بۆ هاتووچۆ

AM:09:16:12/02/2026

1164 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی دوکان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، لە ئەمڕۆوە رێگای شاخی قەرەسرد بۆ هاتووچۆ بەکار نەهێنن، بەهۆی لابردنی بەشێک لە شاخەکە کە داڕماوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، قائیمقامیەتی دوکان وتی، لە ئەمڕۆوە رێگای شاخی قەرەسرد بۆ هاتووچۆ بەکارنەهێنن، لەبەر ئەوەی تیمەکانی رێگا و بان و ئاوەدانکردنەوەی راپەڕین دەست دەکەن بە لابردنی ئەو بەشەی لە شاخەکە داڕماوە و مەترسی بۆسەر ژیانی شۆفێران و هاوڵاتیان دروست کردووە.

وتیشی، دوای لابردنی ئەم ئاستەنگە و کردنەوەی رێگاکە بە رووی شۆفێران ئاگادارتان دەکاتەوە .













گەلەری