سەردێڕ:

سایلۆی هەولێر جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

AM:09:03:12/02/2026

2716 جار خوێندراوەتەوە

سایلۆی هەولێر دەڵێت، ئاگاداری جوتیارانی سنوورەکە دەکەن وادەی رادەستکردنی چەکی پارەی ساڵی ٢٠١٥ بۆ ماوەی ١٥ رۆژی تر درێژکرایەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، سایلۆی هەولێر وتی، لە ٢١ـی ١ـی ٢٠٢٦، ئەو جووتیارانەی تاوەکو ئێستا پارەی چەکی ساڵی ٢٠١٥ـیان وەرنەگرتووە ئاگادار کرانەوە لە ماوەی ١٥ رۆژدا سەردانی سایلۆ بکەن، ئێستا وادەکە بۆ ١٥ رۆژی تر درێژ کرایەوە.

وتیشی، جوتیاران دەتوانن لە ١١ـی ٢ـی ٢٠٢٦، تاوەکو ٢٥ـی ٢ـی ٢٠٢٦ سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن، بە مەبەستی رادەستکردنی چەکەکانیان و تەواوکردنی رێکارەکان بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.













گەلەری