سەردێڕ:

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە؛ چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

AM:10:57:10/02/2026

1084 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی سێ پرس کۆببێتەوە، ئەوانیش پرسی سەرۆک کۆمار، پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و کۆبوونەوەکەی سبەینێی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانییە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی کاندیدی سەرۆک کۆمار و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و کۆبوونەوەکەی سبەینێی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بکەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بڕیارە سبەینێ جارێکی دیکە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆببنەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانیش بەشدار بن، هێشتا روون نیە چ پێشنیازێکی نوێش لە ئارادایە.













گەلەری