سەردێڕ:

ئەمریکا سەبارەت بە دەستگیرکردنی چەکدارە بیانییەکانی داعــش لە عێراق روونکردنەوەی دا

PM:01:53:23/01/2026

1568 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری جەنگی ئەمریکا دەڵێت، چەکدارە بیانییەکانی داعش لە عێراق بەشێوەیەکی کاتی دەستبەسەر دەکرێن و دواتر دەگەڕێندرێنەوە وڵاتی خۆیان.


ئەمڕۆ هەینی ٢٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا وتی، تیرۆریستانی داعشی بیانی بەشێوەیەکی کاتی لە عێراق دەستبەسەر دەکرێن، دواتر دەیان گەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان بۆ دادگاییکردنیان.

وتیشی، رۆڵی پێشەنگی عێراق لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و لە پاسەوانیکردنیانی بەرز نرخاند.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، بەهۆی دۆخی سوریاوە چەندین زیندانی داعش لەلایەن چەکدارانی دیمەشقەوە دەستی بەسەردا گیراوە و بەشێکی داعشەکانیش گواستراونەتەوە بۆ عێراق.













گەلەری