PM:01:21:23/01/2026
1492 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ کاریەگەرییەکەی بەفر و باران بارین تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سبەینێش کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و پلەکانی گەرما چوار تا شەش پلە دادەبەزن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتی،لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری شەپۆڵێکی بەفر و باران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناچەکە تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت، لە شەودا کەش ئاسایی دەبێتەوە کاریگەرییەکەی کۆتایی دێت.دەشڵێت، پلەکانی گەرما چوار تا شەش پلە دادەبەزن.
بەگوێرەی ئامارەکانیش لە سلێمانی سەروو ١٠
سانتیمەتر بەفر باریوە و لە هەولێڕ پێشبینی بارینی شەش سانتیمەتر و لە هەڵەبجەش زیاتر
لە ١٠ سانتیمەتر بەفر باریوە، هاوکات بەفر بارین بەشێکی ناوچەکانی گەرمیانیشی
گرتووەتەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێش وتی، کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و شەپۆلی بەفر و
باران کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ چوار پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە
ئەمڕۆ و لە بەشێکی ناوچەکان لە ژێر سفردا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرماش بەم شێوەیەیە:
سلێمانی :
٢ پلەی سیلیزی
هەولێر : ٣ پلەی سیلیزی
پیرمام : ١ پلەی سیلیزی
سۆران : ١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
-٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٣ پلەی سیلیزی