سوپای عەرەبی سوریا دەڵێت، یەکەکانی سوپا دەستیان کرد بە گواستنەوەی ئەندامانی هەسەدە لە زیندانی ئەقتان و دەوروبەری لە پارێزگای رەققەوهێزهكانی هەسەدەش دەستیانکرد به چۆڵكردنی زیندانی ئهقتان له سنورکە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، میدیاکانی رۆژئاوا وتیان، ههسهده زیندانی ئهقتانی له سنووری رهقه چۆڵكردووە كه چهكدارانی داعشی تێدایه، وهك ئامادهكارییهك بۆ رادهستكردنی به حكومهتی سوریا، ئهوهش دوای چهند رۆژێك له گهمارۆدانی لهلایهن چهكدارانی دیمهشقهوه.
چەکدارانی دیمەشقیش دەڵێن، رادەستکردنی زیندانی ئەقتان بەگوێرەی
رێککەوتنەکەی 18ی مانگە و وتیشی، هێزەکانی هەسەدە لە زیندانەکە لە ژێر چاودێری
ئەواندا گواستراونەتەوە بۆ کۆبانێ و ناوچە کووردییەکانی دیکە.
روانگەی سوریش بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی،دوو فڕۆکەی بارهەڵگری روسیا هاوکاری سەربازیان لەرێگەی فڕۆکەخانەی
قامشلۆوە گەیاندووەتە رۆژئاوای کوردستان.
هەر سەبارەت بە گرژیەکانی سوریا ئەنجومەنی
ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری روسیا وتی، پێویستە رێز
لە کورد و عەلەوی و دروزەکانی سوریا بگیرێت و دانوستانەکان بەردەوامبن. نوێنەری
بەریتانیش وتی، بەریتانیا نیگەرانە لە پێشهاتەکانی سوریا و داوا لە لایەنەکان
دەکەن ئاگربەستەکە بپارێزن و پارێزگاریش لە سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی بکەن و
هەرچی زووتریشە رێگای گەیاندنی هاوکاری بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی بکەنەوە.