سەردێڕ:

ماڵپەڕی عەرەبیە حەدەس: بڕیارە لە هەولێر شاندی سوریا و هەسەدە کۆببنەوە

PM:12:56:23/01/2026

1280 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی عەرەبیە حەدەس لە زاری سەرچاوە کوردییەکانەوە دەڵێت، بە سەرپەرشتی بارزانی و ئامادەبوونی تۆم باراك شاندی حكومەتی سوریا و هەسەدە لەهەولێر كۆدەبنەوە و كار بۆ درێژكردنەوەی وادەی رێككەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەكرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢٣ـی انونی دووەمی ٢٠٢٦، ماڵپەڕی عەرەبیە حەدەس وتی، کۆبوونەوەکان لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی و بە بەشداریی تۆم باراک بەڕێوەدەچن و دانوستانەکان تایبەت دەبێت لەسەر رێککەوتنی ١٨ـی ئەم مانگە و ئەو لێکتێگەیشتنەی ئەم دواییەی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا راگەیەندرا.

وتیشی، بڕیارە لەلایەنی سوریا ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا ئامادەی كۆبوونەوەكە بێت، مەزڵوم عەبدی و رۆهلات عەفرینیش نوێنەرایەتی هێزەکانی سوریای دیموكرات دەكەن.













گەلەری