PM:12:38:23/01/2026
1188 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هێزێکی دەریاییان بەرەو ئاوەکانی نزیک لە ئێران جووڵاندووە و بە وردی چاودێریی تاران دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی،کەشتیگەلێکی جەنگیی گەورە و ئامادەیان بەرەو ئێران جووڵاندووە و لە نزیکەوە چاودێریی تاران دەکەن و لەوانەشە ناچار نەبن ئەو هێزە بەکاربهێنن، بەڵام دەبینن چی روودەدات.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وەڵامی ترەمپی
داوەتەوە و دەڵێت، لە ئەگەری شکست هێنانی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران
شەڕێکی وێرانکەر و درێژخایەن دروستدەبێت.