PM:12:31:23/01/2026
972 جار خوێندراوەتەوە
لە قامیشلۆ پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لەگەڵ هاوسەرۆکانی پەیەدە کۆبوونەوە و تاوتوێی بارودۆخی رۆژئاوایان کرد و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ پشتیگیری خۆیان بۆ رۆژئاوا دوپاتکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکدا پەروین یوسف هاسەرۆکی پەیەدە وتی، سوپاسی هەر سێ پارچەکەی دیکەی کوردستان دەکەن بۆ پشتگیری رۆژئاوا و سوپاسی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێیان کرد بۆ بەدەمەوەچوونیان.
هاوکات شڤان سەعید پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە
پەرلەمانی کوردستان وتی، دەبێت هەمووان پشتگیری لە بەرخۆدانی رۆژئاوا بکەن و هەر
چوار پارچە کوردستان یەک دەنگبن و یەکگرتوو بن تاوەکو سەربکەون.