PM:12:07:21/01/2026
1712 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە چوارچیوەی هەماهەنگی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، عەمار حەکیم وخەزعەلی رازیبوون بە کاندیدکردنەوەی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، چاوگێک لە چوارچیوەی هەماهەنگی بە ئێن ئاڕ تی وت، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و قەیس خەزعەلی سەرۆکی گروپە تایبەتە چەکدارەکانی عێراق رازیبوون بە کاندیدکردنەوەی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و بەربەست لەبەردەم کاندیدکردنی نەما بۆ پۆستەکە.
وتیشی، چاوەڕێ
دەکرێت بەمزووانە چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدکردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رابگەیەندرێت.