سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە زانکۆی سلێمانییەوە بۆ مامۆستایان و خوێندکاران

PM:08:07:14/01/2026

1332 جار خوێندراوەتەوە

زانکۆی سلێمانی ئاگاداری مامۆستایان و خوێندکاران دەکات، ئۆتۆمبێلەکانیان لە شەقامە سەرەکییەکانی دەرەوەی زانکۆ رانەگرن، بەپێچەوانەوە توشی سزای دارایی دەبنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و رێکخستنی هاتووچۆ و بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و نەهێشتنی ئاستەنگیی هاتووچۆ، هاتووچۆی سلێمانی رێکارەکانی هاتووچۆ لە شەقامە سەرەکییەکانی دەوروبەری زانکۆ جێبەجێدەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەوەی دووربن لە سزای دارایی و وەک ئەرکێکی شارستانی، تکایە ئۆتۆمبێلەکانتان تەنها لە گەراج و شوێنە تەرخانکراوەکانی زانکۆ رابگرن، چونکە راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی دەرەوەی زانکۆ قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی بەدوادادێت.













گەلەری