سەردێڕ:

لە چەمچەماڵ دوو هاوڵاتی بەهۆی لافاوەوە گیانییان لەدەستدا

PM:02:36:09/12/2025

2944 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ناحیەی شۆرش بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە دیوار داڕماوە بەسەریدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. هاوکات باس لەوەشدەکرێت ژنێکیش بەهۆی لە لافاوەکەوە خنکاوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رەمەک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی وت، هاوڵاتییەک بەهۆی لافاوەوە دیوار داڕماوە بەسەریدا و گیانیلەدەستداوە و هاوکات ئاو چووەتە بەشێکی زۆری فەرمانگە حکومییەکانەوە و زیانی زۆریشی بە ماڵی هاوڵاتیان گەیاندووە.

هاوکات چەند شایەتحاڵ وێنەی کچێکیان بۆ ناردووین کە لەسەر زەوی دانراوە و بەتانییەکی پێدادراوە، باس لەوە دەکەن ئەو کەسە کچێکی گەنجە و بەهۆی لافاوەکەی ئەمڕۆی چەمچەماڵەوە خنکاوە.

رێژەی بارانبارین رووی لە زیادبوونە و بەهۆیەوە لە پیرەمەگرون و چەمچەماڵ و تەکیە و بەشێکی سنووری گەرمیان و بەشێکی ناوچەکانی دیکەی هەرێمیش لافاو دروستبووە و زیانی زۆری گەیاندووە.













گەلەری