AM:09:17:09/12/2025
40556 جار خوێندراوەتەوە
قۆناغێكی تری شەپۆڵی دابارین دەستپێدەکات كەسەرچاوەی سەرەكی دەریای سور و شێی مەداری زەریای ئەتڵەسیە، لە ئەمشەوەوە تا رۆژی چوارشەممە ئەگەری درووستبوونی هەوری سوپەرسێڵ هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، شارەزایەکی كەشناسی وتی، ئەگەری درووستبوونی هەوری سۆپەر سێڵ هەیە، لە ناوچەكانی گەرمیان و كەركوك بەپلەی یەكەم ، و هەڵەبجە و سلێمانی بەپلەی دووەم و دواتر ئیدارەی ڕاپەرین و كۆیە و بەشێكی سنوری پارێزگای هەولێر، لەهەموو ناوچەكانیش بارانی زۆر باش بەردەوامە ناو بەناو، پشكی زۆرترین لەو ناوچانەن کە باسکراون.
هەوری سوپەرسێڵ چیە ؟
هەورێكی نزم و تاریك و قەبارە گەورەیە و هەڵگڕی شێیەكی زۆرە، و هەورە بروسكە و بارانی بەخوڕ و تەرزەی پێوەیە، لەگەڵیدا خێرای با زیاد دەکات.
لەهەر ناوچەیەك رووبدات مەترسی لافاو دروست دەكات و ماوەی مانەوەی دوو تا چوار كاتژمێرە.