سەردێڕ:

لە هەڵەبجە رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکداری نەناسراو روویدا و بریندار هەیە

AM:01:00:09/12/2025

2196 جار خوێندراوەتەوە

له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قورس لە نێوان هیزە ئەمنییەکان و چەند چەکدارێکی داعش نەناسراو و بەپێی زانیارییەکان کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان برینداربووە.


چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، درەنگانی ئەمشەو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە مەفرەزەیەکی چەکدارانی نەناسراو لەکاتی هەڵمەتی دەستگیرکردنیان رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوشکردووە، لەئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکەدا سێ چەکداری ئەو گروپە دەستگیرکران کە یەکێکیان پلەی ئەمیرە، لەهەمان کاتدا کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان برینداربوو.












گەلەری