سەردێڕ:

سبەی لە چەند ناوچەیەکی عێراق کرایە پشوو

PM:11:49:08/12/2025

1776 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین کە رووی لە ناوچەکەنی عێراق و هەرێم کردووە، ئیدارەی خورماتوو بڕیاریدا سبەی سێشەممە لە هەردوو ناوچەی خورماتوو و ئامرلی بکرێتە پشووی فەرمی.


ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئیدارەی هەریەکە لە خورماتوو، بەلەد، سامەڕا و دوجەیل بڕیاریاندا دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن رابگرن، هەروەها بڕیارەکە ناحیەی ئامرلی و دەوروبەریشی گرتووەتەوە.

بەرپرسانی ئەو یەکە ئیدارییانە جەختیان کردووەتەوە، پشووەکە تەنیا ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە، بە ئامانجی پاراستنی قوتابییان لە هەر ئەگەرێکی دروستبوونی لافاو یان سەختیی هاتووچۆ لە کاتی بارانبارینی بەخوڕدا.

ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری پارێزگای سەڵاحەددین، بەتایبەت خورماتوو، خاوەنی تۆپۆگرافیایەکی تایبەتن. خورماتوو دەکەوێتە بناری زنجیرە چیای حەمرین و لە کاتی بارانبارینی بەهێزدا، ئەو ئاوەی لە چیاکانەوە دێتە خوارەوە (سێڵاو) مەترسیی لافاوی کتوپڕ دروست دەکات، وەک ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا زیانی بە گەڕەکەکانی ئەو قەزایە گەیاندووە.













گەلەری