سەردێڕ:

سبەی بەهۆی کەشوهەواوە لە هەرێم دەکرێتە پشوو؟

PM:08:42:08/12/2025

136304 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، "دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگاكانی هەرێم لە ئەگەری نالەباری كەشوهەوا پشوو رابگەیەنن". هاوکات پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی سبەی ببێتە پشوو.


ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، وەزارەتەکەیان بڕیاری داوە دەسەڵاتی تەواو بدات بە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە، بۆ ئەوەی لە کاتی تێکچوونی کەشوهەوا و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، خۆیان بڕیار لەسەر راگەیاندنی پشوو بدەن و پێویست بە بڕیاری ناوەندی نەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هۆکاری ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازیی جوگرافی و کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، چونکە رەنگە لە ناوچەیەک بەفر و بارانێکی زۆر ببارێت و لە ناوچەیەکی دیکە ئاسایی بێت، بۆیە دەسەڵاتە خۆجێییەکان باشتر دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەن لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خوێندکاران و مامۆستایان.

هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر باسی لەوەکرد، "دوای هەڵسەنگدانمان بۆ دۆخەکە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی سبەی ببێتە پشوو".
جەختیشی کردەوە، دۆخی کەشوهەوا ئاساییە و گرفت بۆ هاتووچۆ دروست ناکات، بۆیە سبەینێ پڕۆسەی خوێندن و دەوامی فەرمانگەکان بەردەوام دەبێت و پشوو نابێت.



هۆگر هەڵگورد - سلێمانی













گەلەری