سەردێڕ:

ژنێك لە كەلار بە چەقۆ ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی

PM:11:07:07/12/2025

10088 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمشەو لە کەلار ژنێک بە چەقۆ ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بڕیوە و رووداوەکەش بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار هەواڵەکەی بۆ ئێن ئاڕ تی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، ژنەکە بە چەقۆ و بەشێوەیەکی تەواوەتی ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی لێکردووەتەوە.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "پیاوەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەکەمان، چارەسەری فریاگوزاریی پێویستی بۆ کراوە و بۆ چارەسەری زیاتر رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

بەپێی وتەی چاوگەکە، دەوترێت ژن و مێردەکە کێشەی خێزانییان هەبووە، ژنەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و لە ئێستادا دەستگیرکراوە و لە زیندانە.



محەمەد عەدنان - گەرمیان













گەلەری