PM:02:11:05/12/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، مه‌رج و سنورداركردنی كاركردنی كرێكارانی بیانی بوونه‌ته هۆكار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری لە ٪١٦.٥ بۆ ٪١٣.٥ و ده‌شڵێت، به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ كاركردن له دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، ئیمتیازات به كرێكارانی ناوخۆیی ده‌درێت.
ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، حه‌سه‌ن خه‌وام وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق وتیشی، ده‌ستبه‌جێ داواكاری دامه‌زراندنی كرێكارانی بیانی ره‌تده‌كرێته‌وه و ده‌رفه‌ت ده‌درێته كرێكارانی خۆماڵی، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی عێراقی یه‌كه‌م به‌هێزتر ده‌كات.
دەشڵێت،هه‌ر داواكارییه‌ك بۆ هێنانی كرێكاری بیانی لە ئێستادا په‌یوه‌سته به
پێشكه‌شكردنی بڕوانامه‌ی ئه‌زموونی كاركردن كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
پشتڕاستبكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی دامه‌زراندنیش حەسەن خەوام وتی، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ خاوه‌نكاره‌كانی پابه‌ند كرد به به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی ٪٨٠بۆ ده‌ستی كاری ناوخۆیی، واته دامه‌زراندنی
چوار كرێكاری عێراقی به‌رامبه‌ره به هه‌ر كرێكارێكی بیانی.