PM:12:17:04/12/2025
5980 جار خوێندراوەتەوە
رۆژی یەكشەممە ٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ ، ئەو كامێرا چاودێرییەی لە ژێر یەكتربڕی ئارام دانراوە دەخرێتە كار و خێرایی زیاتر لە ٦٥ کم تۆماردەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، خێرایی دیاریكراو لەو شوێنەدا ٦٠ كم لە كاتژمێرێكدا و كامێراكان سەرپێچی تۆمار دەكەن، ئەگەر خێرایی شۆفێر لە ٦٥ كم یان زیاتر بێت بەهۆی ئەوەی زۆرترین رووداوەكانی هاتوچۆ لە سلێمانی لە ژێر ئەو یەكتربڕەدا روودەدات.
بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی سلێمانی بۆ كەم كردنەوەی حاڵەتەكانی رووداوی هاتوچۆ پەنای بردە بەر دانانی
ئەو كامێرا تیژیڕەوییە تاوەكو لە رێگایەوە بتوانرێت رووداوەكانی هاتوچۆ لەو
شوێنەدا كەمبكاتەوە.
هۆگر هەڵگورد -
سلێمانی