سەردێڕ:

وادەی یەکەم بەفربارین دیاریکرا؛ بزانە کەی؟

PM:12:55:04/12/2025

19204 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێک دەڵێت، مانگی یەکی ساڵی داهاتوو زۆر سارد دەبێت و ئەگەری بەفربارینی زۆر باش هەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، ئەگەری بەفر بارینی زۆرباش هەیە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، بۆ تەواوی ناوچە شاخاوییەکان و ناوەندی شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکە، پێشبینیش دەکرێت لە هەندێک ناوچە ریکۆردی نوێی دابەزینی پلەکانی گەرما تۆمار بکرێت.

وتیشی، بەپێی پێشبینییەکان لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی باران بارینی ماوەدرێژ روو لە هەرێم دەکات و کاریگەری شەپۆلەکە زۆرترینی لەسەر ناوچەی راپەرین دەبێت ولە هەندێک ناوچە نزیکەی ١٥٠ ملم بۆ ٢٠٠ ملم باران دەبارێت.

هاوکات، کەشناسی هەرێمیش پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و وتی، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگری دەمێنێتەوە.













گەلەری