سەردێڕ:

کەی پارەی کارمەندانی سەر سندوق دابەشدەکرێت؟

AM:10:56:04/12/2025

3976 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، تا ئێستا وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق یەکلاینەکراوەتەوە و لەگەڵ عێراق جیاوازی دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نەبەرد عومەر، بەڕێوبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق جیاوازی دەبێت لەگەڵ عێراق، لەبەر ئەوەی حکومەتی عێراق رێکارەکانی پارەدانی دابەشکردنی پارەی کردووە بە فیزە کارت و ئەو کەسانەش کە لەسەر سندوقەکانی هەرێم بوون کارتی بانکیان نییە و دەبێت بە دەستی پارەکە وەریگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هەوڵی چارەسەری ئەو گرفتە دەدەن بۆ ئەوەی بە دەستی پارەکە وەربگرن و نەخرێتە سەر هەژماری حسابی هەرێم چونکە عێراق ئێستا تەنها مامەڵە بە ژمارە حسابییەکان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک ئەو ٣٢ هەزار کارمەندانەی سەر سندوقەکانی هەرێم یەکلایکرانەوە، پارەکە وەردەگرن و دەیدەنە بانکەکان، و کارمەندان ئاگادار دەکەنەوە پارەکانیان وەربگرن.



هێرش قادر - هەولێر













گەلەری