AM:10:45:23/11/2025
49556 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، پێشبینیی دەکرێت لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم و عێراق بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش داببەزن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەشڵێت، بەپێی پێشبینییەکان رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، بەهۆی کاریگەریی درێژبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆیەکی ناجێگیر لە چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوا، ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، رۆژئاوا و عێراق دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەم شەپۆلەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە ئێوارەی دووشەممەوە، ئەگەری
بارانی پچڕپچڕ و هەورەبرووسکە لە هەرێم و رۆژئاوای عێراق زیاددەکات، کە بڕەکەی
بەگوێرەی ناوچەکان لەنێوان کەم بۆ مامناوەند دەبێت.
وتیشی،
رۆژانی دووشەممە تا پێنجشەمە خێرای با گۆڕانکاری بەسەردا دێت و رۆژی پێنجشەممە ئاراستەی با بۆ باکووری رۆژئاوا
دەگۆڕێت و دەبێتە هۆکار بۆ دابەزینی پلەکانی گەرما.