PM:06:13:30/11/2025
23068 جار خوێندراوەتەوە
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، سبەینێ لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی دەشڵێت، سبەینێ لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە هەندێک کات تاوەباران دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت.
هاوکات کەشناسی هەرێم وتی، ئەمشەو نمە باران لە
ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت و تا سبەینێ بەردەوام دەبێت و هەندێک
کات هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، لە
دوا نیوەڕۆی سبەینێوە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و
پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.