PM:07:51:30/11/2025
34084 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر شەقامی سەرەکی بەحرکەی هەولێر روویداوە و بەوتەی شایەتحاڵەکان، لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و سێ کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەسەر شەقامی بەحرکە لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان و لاندگرۆزەرێک روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون.
بە وتەی شایەتحاڵەکان لەناو ئۆتۆمبێلی نیسانەکە سێ کەس هەبووە دووانیان گیانیان
لەدەستداوە و سێیەمیشیان بریندارە لەناو ئۆتۆمبێلی لاندگرۆزەرەکەش دوو هاوڵاتی بریندار
بوون و لە ئێستادا تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی هەولێرە.