PM:11:08:07/11/2025
54532 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی هاتووچۆ، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە سنووری حەویجە، سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیانلەدەستدا، کە کچێک و دایکێک و باوکێکن و دوو کەسی تریش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە ناحیەی عەباسی سنووری حەویجە، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و بەوهۆیەوە سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیانلەدەستدا، کە کچێک و دایکێک و باوکێکن و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
دوو بریندارەکە،
یەکێکیان کچێکی دیکەی ئەو خێزانەیە و بریندارەکەی تریش شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی ترە و
بە سەختی برینداربووە.
رووداوەکە لە
جۆری پێکدادان بووە و لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە.
سۆران محەمەد - کەرکووک