PM:05:22:30/11/2025
32556 جار خوێندراوەتەوە
لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەروازەی باشماخ دەڵێت، نرخی گەشتکردن بە ئۆتۆمبێل بۆ ئێران کەمکراوەتەوە و هاوڵاتیان ئازادن لە ژمارەی ئەو گەشتانەی دەیکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەریوان کەریم سەعید، لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەروازەی باشماخ وتی، رسووماتی گەشتکردن بۆ ٢٠٠ دۆلار کەمکراوەتەوە، کە پێشتر ٢٥٠ دۆلار بووبە ئۆتۆمبێل.
وتیشی، ئەو مەرجە لابراوە کە یەک گەشت
بکەن لە مانگێکدا و هاوڵاتیان ئازادن لەوەی لە مانگێکدا چەند جار گەشت دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، رسووماتی
هاتنەژوورەوەی ئەو هاوڵاتیانەی لە ئێرانەوە دێنە هەرێم ٤٠ هەزار دینارە و ئەوانیش
ئازادن لە مانگێکدا چەندجار گەشت دەکەن.