PM:01:27:05/12/2025
252 جار خوێندراوەتەوە
سودانی داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی بەپەلە دەکات، سەبارەت بە بلۆککردن و سڕکردنی سامانی حــزبوڵڵا و حوســییەکان.
ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی، فەرماندراوە کە بەپەلە دەستبکرێت بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، ئەو کەسانە دیاریبکرێن و سزابدرێن کە کەمتەرخەمیان نواندووە لە بڕیاردان لەبارەی سڕکردن و بلۆککردنی سامانی حــزبوڵڵا و حوســییەکانی یەمەن.
وتیشی، حکومەت
تەنیا ناوی ئەو کەس و لایەنەی خستووەتە لیستی سزاکانەوە، کە پەیوەندییان بە داعــش
و قاعیــدەوە هەیە و ئەوەی لەو نووسراوەدا هاتووە بەهیچ جۆرێک رەنگدانەوەی
هەڵوێستی عێراق نییە.
ئەمە لە
کاتێکدایە، حکومەتی عێراق لە بڕیاری سڕکردن و بلۆککردنی سامانی حــزبوڵڵا و حوســییەکان
پەشیمان بووەوە و وتی، نووسراوەکە کۆتا پێداچوونەوە و وردبینی بۆ نەکرابوو و
دووبارە بڵاودەکرێتەوە.