PM:01:06:05/12/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی کاری خۆبەخشییە و بە هۆیەوە لە جیهاندا چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت و دروشمی ئەمساڵی رۆژی جیهانیی خۆبەخشی بریتییە لە: هەموو بەشدارییەک جیاوازیی دروستدەکات.
ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دەستنیشانکردنی ئەمڕۆژە دوای بڕیارنامەیەکی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هات، کە داوای بزوتنەوەیەکی جیهانیی فراوانی کرد بۆ دڵنیایی لە رۆڵی گرنگی خۆبەخشەکان لە خێراکردنی پێشکەوتنەکان بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠.
خۆبەخشەکان
کەلتوورێکی قووڵتر لە خزمەتکردنی گشتی دەهێننە کۆمەڵگەکانیان، پردێک بۆ نەوەکان
دروستدەکەن، و پشتگیری لە رێگای گەشەپێدانی بەردەوام دەکەن.
رێکخراوی
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بەشێکی خۆشگوزەرانیی کۆمەڵگەکان پەیوەستە بە رۆڵی
خۆبەخشەکانەوە لەسەرانسەری جیهان لەڕێگەی چالاکییە خۆبەخشییە کۆمەڵایەتییە
بەرجەستەکراوەکانەوە و ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بەبێ بەشداریکردنی خەڵک لە
هەموو قۆناغەکان و ئاست و کاتێکدا بەدی نایەن.