سەردێڕ:

سودانی بەشی یەکەمی رێگای گەشەپێدانی کردەوە

PM:12:50:05/12/2025

384 جار خوێندراوەتەوە

سودانی بەشی یەکەمی رێگای گەشەپێدانی کردەوە، کە بەندەری فاوی گەورە و رێگای نێودەوڵەتی خێرا لە پارێزگای بەسرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەنراوێکدا وتی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشی یەکەمی رێگای گەشەپێدانی کردەوە و بە درێژایی ٦٣ کیلۆمەتر.

وتیشی، رێگای گەشەپێدان بەندەری فاوی گەورە و رێگای نێودەوڵەتی خێرا لە پارێزگای بەسرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

هاوکات، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ٢٧ـی ٥ـی ٢٠٢٣ رایگەیاند، پڕۆژەکە لە رووی ئابوورییەوە خزمەت بە ناوچەکە دەکات و کاڵاکان لە ئەوروپاوە بۆ کەنداو، یاخود بە پێچەوانەوە لە رێگەی عێراقەوە دەگوازرێتەوە لە ماوەیەکی پێوانەییدا تەواو بکرێت، بڕیارە پڕۆژەكە لە ساڵی ٢٠٢٨ تەواوببێت.

رێگای گەشەپێدان پڕۆژەیەکی عێراقییە بۆ بەستنەوەی شەمەندەفەر و وشکانی نێوان تورکیا و ئەوروپا لە باکوور و کەنداوی عەرەبی لە باشوور، بۆ گواستنەوەی کاڵا لە نێوان کەنداو و ئەوروپا.













گەلەری