سەرۆکی روسیا لە جارێکی دیکە هۆشداریدا بەوەی دەبێت هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بکشێنەوە ئەگەر نا روسیا دەستی بەسەردا دەگرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە میانی سەردانەکەی پوتندا بۆ هیندستان دەڵێت، یان ئەوان ئەم ناوچانە بە هێز ئازاد دەکەن، یانیش دەبێت هێزەکانی ئۆکرانیا لەو ناوچانە بکشێنەوە و دەشڵێت، ئێستا مۆسکۆ کۆنترۆڵی نزیکەی ٪٨٥ـی ناوچەی دۆنباسی کردووە.
وتیشی، دەبێت هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی
ئۆکراینا بکشێنەوە ئەگەر نا رووسیا دەستی بەسەردا دەگرێت و هەر سازشێکیش لەسەر
چۆنیەتی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا رەتدەکاتەوە.
لای خۆشییەوە ڤۆلیدمێر زلینسكی سهرۆكی ئۆكرانیا وتی، پێویسته وردهكاری دانوستانهكانی
نێوان پوتن و ستیڤ ویتكۆف نێردهی تایبهتی سهرۆكی ئهمریكا سهبارهت به یهكلاییكردنهوهی
جهنگهكه له ئۆكرانیا وهربگرن.
ئەوەش دوای ئەوە دێت لە دوو رۆژی رابردوودا، دوای کۆبوونەوەی ڤلادیمێر
پوتن، سەرۆکی روسیا و ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە مۆسکۆ کە نزیکەی پێنج
کاتژمیری خایاند، کۆشکی کریملیکن بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی، نەگەشتوون بە
رێککەوتنی ئاشتی لە بارەی ئۆکرانیاوە. وتیشی، کێشەی ناوچەی جوگرافیش چارەسەر
نەکراوە.