سەردێڕ:

کەی پارەی کارمەندانی سەر سندوق خەرجدەکرێت؟

PM:12:18:05/12/2025

1832 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری یاسایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و پەسەندکردنی ناوی کاندیدە براوەکان لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە وادەی خەرجکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق دیاری دەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، حەسەن سەلمان، راوێژکاری یاسایی کۆمسیۆنی عێراق وتیشی، بەرواری خەرجکردنی پارەی کارمەندی سەر سندقەکانی دەنگدانلەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە یان کۆمسیۆنەوە دیاری دەکرێت.

پێشتریش، نەبەرد عومەر بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، لە عێراق پێدانی پارەی سەر سندوق لەرێگەی ڤیزا کارتەوە دابەشدەکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێکی کارمەندان سەر سندوق لە هەرێم هەژماری بانکییان نییە، ئەمەش وایکردووە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق دوابکەوێت چونکە لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن.













گەلەری