سەردێڕ:

سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتنی ئاشتیی لەنێوان کۆنگۆی دیموکرات و رواندا راگەیاند

PM:12:13:05/12/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکارێککەوتنی ئاشتیی لەنێوان دوو وڵاتی ئەفریقادا کە کۆنگۆی دیموکرات و رواندا راگەیاند.


ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەو رێککەوتنەی واژووی دەکەن کە بە رێککەوتنەکانی واشنتن ناسراوە، ئەو مەرجانەی تێدایە کە لە مانگی شەشدا، هەردوو وڵات لەسەری رێککەوتوون.

دەشڵێت، مەرجەکان بریتین لە ئاگربەستی هەمیشەیی، چەکداماڵینی گروپە چەکدارە ناڕەسمییەکان، گەڕانەوەی پەنابەران بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دەستەبەرکردنی دادپەروەری.

وتیشی، رێککەوتنەکە ئابووریی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و رواندا، لە چوارچێوەیەکی ئابووریی نوێدا یەکدەخات












گەلەری