PM:07:01:04/12/2025
908 جار خوێندراوەتەوە
نزیکەی ١٥ گۆڕی کریستیانەکانی گوندی هەرمۆتە لە کۆیە لە گۆڕستانی تایبەت بە خۆیان لە گوندەکە شێوێنراوە و ئەمەش تووڕە و خەمباری کردوون، داواش دەکرێت ئەو دەستەی دەیەوێت برایەتی ئەوان و مسوڵمانەکان تێکبدا، سزابدرێت، بەڕێوەبەری ئەوقافی کۆیەش دەڵێت ئەمە کارێکی تیرۆریستییە.
ئەمڕۆ پێنجشەمە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نزیکەی ١٥ گۆڕی کریستیانەکانی گوندی هەرمۆتە لە کۆیە لە گۆڕستانی تایبەت بە خۆیان لە گوندەکە شێوێندراوە.
هاوکات نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی
ماوەبەسەرچوو راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو رووداوەی کۆیە بڵاوکردەوە و دەڵێت،
"بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە کۆیە
دژی چەند گۆڕێکی کریستیيانەکان کراوە".
وەزارەتی
ئەوقاف لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، ئیدانەی ئەم کارە تێکدەرانە دەکەین، کە دژی
مێژووی ھاوبەش و پێکەوەژیانی ئاینییە، داوا لە دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆیە
دەکەین، بەدواداچوون بکرێت و بکەرانی ئەم کارە ترسنۆکانەیە، دەستنیشانبکەن و دواتر
رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.