سەردێڕ:

چارەنووسی مۆلیدە ئەهلییەکان بە کوێ دەگات؟

PM:05:07:04/12/2025

836 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان رایگەیاند، "پرۆژەی رووناکی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ ئێمە هەیبوو هەڵیوەشاندووەتەوە، نازانین چارەنووسمان چی لێدێت".


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، پرۆژەی رووناکی پەیوەندییان بە ژمارەیەک لە خاوەن مۆلیدەکانەوە کردووە و وتوویانە کۆتاییان بەو گرێبەستە هێناوە کە بۆ ماوەی شەش مانگ واژۆیان کردبوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "نە ئەوەتا پێمان بڵێن مۆلیدەکان لابەن، نە ئەوەتا مۆلیدەکان کارپێبکەینەوە و لەم نێوانەدا نازانین چیبکەین".













گەلەری