PM:06:20:03/12/2025
1220 جار خوێندراوەتەوە
سبەینێ پێنجشەممە، دوا وادەیە بۆ وەرگرتنى مامەڵەى حاجیان، حەج و عومرەى کوردستانیش هۆشدارى دەدات کە هەرکەسێک دوا بکەوێت خۆى بەرپرسیارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کاروان ستونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان رایگەیاند، رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومرە له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه په‌یوه‌ندییان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ناویان بۆ حه‌جی ٢٠٢٦ گه‌راوه‌ته‌وه تا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو كه ٢٧ـی مانگی رابردوو دوا واده‌ی وه‌رگرتنی
مامه‌ڵه‌ی حاجیان بێت، به‌ڵام به فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان گه‌راوه‌ته‌وه تا ٤ـی ١٢، وادەکەى
درێژکرایەوە.
جەختیش
کراوەتەوە، بەپێى ئەو وادەیەى لە سعودیە دانراوە، پێویستە تا ناوەڕاستى مانگى یەکى
٢٠٢٦، هەموو رێكاره‌كان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج ته‌واو بكرێن.