سەردێڕ:

سودانی بۆ ترەمپ: پەرۆشی دروستکردنی دۆستایەتییەکم کە خزمەت بە عێراق بکات

PM:12:56:03/12/2025

1184 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وەڵامی قسەکانی ترەمپدا دەڵێت، "بە پەرۆش بووم لەسەر دروستکردنی دۆستایەتییەک کە خزمەت بە عێراق بکات، هەر لە سەرەتاوە لەوە تێگەیشتم کە پەیوەندی دۆستایەتی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان دەستەبەر دەکات".


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویەتی، "لەوەتەی بەرپرسیارێتیم وەرگرتووە، بە پەرۆش بووم لەسەر دروستکردنی دۆستایەتییەک کە خزمەت بە عێراق بکات، هەر لە سەرەتاوە لەوە تێگەیشتم کە پەیوەندی دۆستایەتی، نەک دوژمنایەتی، سەقامگیری و گەشەکردن و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان دەستەبەر دەکات".

ئەو قسانەی سودانی دوای ئەوەدێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "سەرۆك وەزیرانی عێراق هاوڕێمە و یەكێك بوو لەو كەسانەی كاندیدی كردم بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ".

ئاماژەی بەوەشکردبوو، سەری سوڕماوە لە بڕیارەکەی سودانی و چاوەڕوانی ئەو بڕیارەی لە عێراق نەکردووە، سوپاس و پێزانینی خۆیشی بۆ سودانی دەربڕی.













گەلەری