PM:12:17:03/12/2025
1068 جار خوێندراوەتەوە
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی باسی دوواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم كراوە، داواش کراوە بە زووترین کات پێکبهێندرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد حەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە وتارێکدا باسی پێکهێنانی حکومەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و ئەمەی بە دەرفەت زانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و پرسی ناوچە جێناکۆکەکان.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا هاوبەشییەکی گرنگە، کە پێویستی بە
پێکەوە کارکردن و دیالۆگێکی زیاتر کراوەیە بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق، "بۆیە
داوا دەکەم حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و عێراق بە زووترین کات پێکبهێندرێن، کە
دەبێتە هۆی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان و باشتر کردنی پەیوەندییەکانیان".