سەردێڕ:

ساڵێک بەسەر یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕدەبێت

PM:08:04:02/12/2025

236 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتییەوە کابینەی نوێی حکومەت پیکنەهێنراوە و هەردوولا چاویان لەسەر نەوەی نوێیە، گرێکوێرەی پێکهێنانی حکومەت بکاتەوە و نەوەی نوێ نەچێتە حکومەتەوە دۆخەکە بە چەق بەستویی دەمێنێتەوە.


یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ساڵێکی بەسەردا تێپەڕدەبێت و تا ئێستا نە حکومەت پێکهێنراوە و نە پەرلەمانیش دانیشتنی دیکەی کردووەتەوە و ئێستا پێکهێنانی حکومەت بەندە بە بڕیاری نەوەی نوێ و سەرۆکەکەیەوە، سەرەڕای زیندانیکردنی سەرۆکەکەی نەوەی نوێ سەربەخۆیی خۆی پاراستووە.

پارتی و یەکێتیش لەسەر زۆرینەی پۆستە سیادییەکان رێککەوتوون و لەسەر چەند پۆستێکی دیکە کێشەیان هەیە، یەکێتی ئامادەیە پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم بداتەوە پارتی، و یەکێتی داوای پۆستی وەزارەتی ناوخۆ دەکات و پارتی ئامادەنییە پێی بدات.













گەلەری