سەردێڕ:

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: تا ئێستا نزیکەی ٣٩ هەزار کەس بە لێبوردنی گشتی ئازادکراون

PM:06:59:02/12/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری دوایین ئاماری سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی بڵاوکردەوە دەڵێت، تا ئێستا نزیکەی ٣٩ هەزار کەس بە لێبوردنی گشتی ئازادکراون.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەشڵێت، کۆی ئەو کەسانەی بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ئازادکراون گەیشتووەتە ٣٨ هەزار و ٧٨٧ کەس.

هاوکات وتیشی، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لێبوردنەکە دەیانگرێتەوە، لەناویاندا ئەو تۆمەتبارانەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان دەرچووە، یان ئەوانەی بە کەفالەت ئازادکراون و ئەوانەی بە ئامادەنەبوو سزا نەدراون گەیشتووەتە ١٥٥ هەزار و ٥٥٣ کەس.













گەلەری