سەردێڕ:

وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر رێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ ساڵی داهاتوو رێککەوتن

PM:06:32:02/12/2025

288 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر رێژەی هەناردەکردنی نەوت لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو رێککەوتن و پشکی عێراق رۆژانە چوار ملیۆن و ٢٧٣ هەزار بەرمیل نەوتە.


رێکخراوی ئۆپیک پڵەس باسی دەڵێت، دیاریکردن و راگرتنی بەرهەمی زیادە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوودا بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی جیهانییە و بەپێی داتاکانی ئۆپێک پشکی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ چوار ملیۆن و ٢٧٣ هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا.

رێکخراوەکە دەشڵێت، وڵاتانی بەشداربوو رێککەوتوون لەسەر ئەو میکانیزمەی کە لەلایەن رێکخراوەکەوە دیاریکراوە بە جۆرێک سعودیە بەرزترین پشکی بەرهەمهێنانی دەبێت و دوای ئەویش رووسیا دێت عێراقیش لە پلەی سێیەم دێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، نرخی نەوتی خاوی برێنت مەترسی نزمبوونەوەی هەیە و بۆ رێگریکردن لە دابەزینی زیاتر و چاوەڕواننەکراو رێکخراوی ئۆپیک رێکار و هەنگاوی نوێ دەگرێتەبەر.













گەلەری