سەردێڕ:

پێنج رۆژ تێپەڕیوە و تا ئێستا ئەنجامدەرانی هێرشەکەی کۆرمۆر ئاشکرا نەکراون

PM:03:59:02/12/2025

2284 جار خوێندراوەتەوە

پێنج ڕۆژ بەسەر هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا لیژنەی باڵای ئەمنی عێراق ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئاشکرا نەکردووە، لە کاتێکدا بڕیاربوو لە ماوەی سێ رۆژ ئاشکرا بکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە کاتێکدا بڕیاربوو دوای سێ رۆژ لە لێکۆڵینەوەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئەنجامەکان ئاشکرا بکرێت، ئەمڕۆ پێنج رۆژ تێپەڕیوە و تا ئێستا بکەرانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی ٣٠ـی مانگی رابردوو وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتی، وردەکاری و زیانەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە ماوەی ٧٢ کاتژمێرئاشکرا دەکەن، بەڵام پێنج رۆژ تێپەڕیوە بەسەر هێرشەکەدا و تا ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا نەکراوە.













گەلەری