PM:03:29:02/12/2025
360 جار خوێندراوەتەوە
رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان دەڵێت، به‌داخه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی لاجان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، رۆژنامه‌نووس و میدیاكاران دووباره كه‌وتنه‌وه به‌ر هێرش و په‌لامار و له درێژه‌ی ئه‌م پێشێڵكاریانه‌دا، کامێرای كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی شکێنراوە و تیمەکەی دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان وتی، شیراز عەبدوڵا پەیامنێر و نەجمەدین سدیقی کامێرامانی ئێن ئاڕ تی، لەلایەن هێزێکی پارتییەوە دەستگیرکراون و دەست بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیاندا گیراوه
وتیشی، ئەم پێشێلکارییانە سیمای هه‌رێمی
كوردستان له ئاستی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌كه‌دار ده‌كات و داوا
دەکەن، لە هیزە ئەمنیەکان و ئه‌وانه‌ی بە جلی مه‌ده‌نییه‌وه پێشێڵكاری ده‌كه‌ن، دەست
هەڵگرن لەو پێشێڵكارییانه له دژی میدیاكاران دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە دەزگاکانی
راگەیاندن دەکەن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستا و رووداوەكانی لاجان
بكرێت و نەبنە بەشێك لە شەری میدیایی و ئەجێنداو كاری دوور له میدیایی .
هاوکات باس لەوە دەکات، پەیامنێری دەزگایەکی تر لە
هەولێر لە لایەن چەند کەسێکەوە، بە شێوەیەکی ناشرین و دوور لە بەهای مرۆڤایەتی
سوکایەتی پێکراوە