سەردێڕ:

کەی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دابەشدەکرێت؟

PM:03:11:02/12/2025

392 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەڵێت، دابەشکردنی پارەی کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان دەکەوێتە ساڵى نوێوە و بڕەکەی لە نێوان ١٥٠ بۆ ٤٠٠ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکەوێتە ساڵی نوێوە.

وتیشی، بڕی پارەکە بەپێێ ئەو ئەرکەی کارمەندەکە بینیویەتی شەش جۆرە و ئەگەر فەرمانبەری حکومی یان خوێندکار و دەرچووی زانکۆ بێت جیاوازى هەیە و دیاریکردنی بڕی پارەکە بەم شێوازەیە:

- بڕی پارەی رێکخەری ناوەندی دەنگدان بۆ فەرمانبەری حکومی ٣٠٠ هەزار دینارە و رێکخەری ناوەندی دەنگدان بۆ خوێندکار، یان دەرچووی زانکۆ ٤٠٠ هەزار دینارە.

- بڕی پارەی بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان بۆ فەرمانبەری حکومی ٢٠٠ هەزار دینارە و بۆ دەرچووی زانکۆ یان خوێندکار ٣٠٠ هەزار دینارە.

- بڕی پارەی کارمەندێکی ناوەند، یان بنکەی دەنگدان بۆ فەرمانبەری حکومی ١٥٠ هەزار دینارە و بۆ خوێندکار یان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان ٢٥٠ هەزار دینارە.













گەلەری